ئەمشەو کاتژمێر ١٢ کاتى کارابونى زانکۆلاین کۆتایى دێت

چاپکردن

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو کاتى کارابوونى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خولى یەکەمى قۆناخى ۱۲ی ئامادەیى تەواو دەبێت. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەعات ١٢ى ئەمشەو ڕێکەوتى ١٦-٩-٢٠١٧ کاتى کارابوونى زانکۆلاین کۆتایى دێت و چیتر درێژناکرێتەوە، بۆیە داوا لەدەرچووانى خولى یەکەمى قۆناخى ۱۲ى ئامادەیى دەکەین لەم چەند سەعاتەى ماوە پەلە بکەن لە داواکارى پێشکەشکردن لە ڕێگەى زانکۆلاین.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیگەیاند هەرکاتێک ئەنجامەکانى خولى دووەمى قۆناخى ۱۲ى ئامادەیى لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بگات بە وەزارەتەکەمان کاتى کارابوونى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خولى دووەم رادەگەیەنرێت.