تاقیکردنەوەی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد

چاپکردن

ئەمرۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٧ بە مەبەستی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، یەکەم تاقیکردنەوە لە بەشەکانی (مێژوو، پەروەردە و دەرونزانی، سامانی ئاژەڵ) ئەنجامدرا.

تاقیکردنەوەکان بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکان و لەژێر چاودێری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە هەردوو کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕیوەچوون. لە تاقیکردەنەوەکا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی بەشداربوون، هەروەک لە ڕۆژانی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژ و بەشەکانی دیکەی زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامییان دەبێت .

 جێی ئاماژەیەی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ئەمساڵی خوێندن لە (١٦) بەش و پسپۆڕی جیاواز خوێندکاران بە سیستەمی ڕاستەوخۆ وەردەگرێت، لە سیستمەکەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەکانەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمدا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیە کە ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرەی لەسەر دەبێت.

کلیک بکە بۆ بینینی خشتەی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی داهاتوو