سەنتەرى كار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر ئاستى زانكۆکانى كوردستان بەشداری بە زۆرترين خوێندكار لە خولی ڕاهێنانی تواناکان کردووە

چاپکردن

سەنتەرى گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین پيرۆزبایی له بەشداربووانى خولى راهێنانى تواناكان دەكات بەبۆنەى کۆتایی هاتن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خولەکە، خولى راهێنان تواناکان خولێكى پراكتيكيیە و ساڵانە لە ژێر چاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زاستی و نوسينگەى جێگرى سەرۆكى حكومەت دەکرێتەوە.
خولەکە لە سەرەتای مانگى تەموزی ۲۰۱۷، دەستیپێكرد به بەشدارى (٦) كۆمپانياو (٨٢) خوێندكار بۆ (۷) بەشى زانكۆ لە پسپۆڕی (فيزيا، كيميا، بايەلۆجى، پەرستارى ، باخچەى ساوايان، ياسا و جوگرافيا)خولەكه بۆ ماوەى دوو مانگ بەردەوام بوو.

بۆ ئەمساڵ سەنتەرى كار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر ئاستى زانكۆکانى كوردستان بەشداری بە زۆرترين خوێندكار لە خولی ڕاهێنانی تواناکان کردووە و زۆرترین ڕێژەی خوێندکارانی ناردووه بۆ كؤمپانياكان بە مەبەستی مەشق پێکردنیان كە ژمارەيان (٨٢) خوێندكارە.