مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨

چاپکردن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، مەرجی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجەکانی پزیشکی گشتی، دەرمانسازی و دەرمان دەبێت تێکڕای کۆنمرەی خوێندکار لە ٨٥% کەمتر نەبێت.

هەروەها بۆ کۆلێجی ئەندازیاری نەوت و کیمیایی مەرجە دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠% کەمتر نەبێت ئینجا دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات، هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ پێشکەشکردن لە بەشەکانی ئەندازیاری لە کۆلێجە تەکنیکییەکان، دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠% کەمتر نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆ پێكشەشکردن لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە زمانی ئینگلیزیدا لە ٦٤% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ کوردی و عەرەبیش دەبێت لە ٦٠% کەمتر نەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوە، بۆ بەشەکانی ئامار و کۆمپیوتەر دەبێت خوێندکار دەرچووی زانستی بێت و تێکڕای کۆنمرەکەشی لە ٦٤% کەمتر نەبێت.

مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨