زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان سازکرد

چاپکردن

زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی تەندروستی گشتی لە ویلایەتی ماسەچوستس ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئابی ٢٠١٧، بە ئامادەبوونی د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان ڕێکخست.

لە وێرکشۆپەکەدا (ڕیینی ئێرید) دەرچووی زانکۆی هارڤارد، ئەکادیمی و شارەزا لە بوارەکەدا و بەڕێوەبەری سەرجەم پڕۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان لە ویلایەتی ماسەچوستس بابەتێکی دەربارەی گرنگی پڕۆگرامی تەندروستی لە خوێندنگاکان پێشکەشکرد.

خاتوو ڕیینی وەک کەسایەتی شارەزا لە بوارەکەدا یارمەتی دامەزراندنی بناغەی پڕۆگرامی تەندروستی دەدات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.