بەپێی دوایین ڕێزبەندی کە بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆکانی جیھان لەلایەن (webometrics)ەوە ئەنجامدراوە زانکۆی راپەڕین لە ھەرێمی کوردستان لە پلەی شەشەمدایە لەئاستی زانکۆ حکومیەکاندا.
بەپێی ریزبەندییەکە کە دامەزراوەی وێبۆمێترێکس ئەنجامیدراوەو رۆژی ھەینی ٢٠١٧/٧/٢٨ ڤێڕژنی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، زانکۆی راپەڕین لەپلەبەندی شەشەمی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان مایەوەو ھاوکات بەشێوەیەکی گشتی لەپلەی (٩)یەمدایە لەنێوان زانکۆ حکومی و ئەھلیەکانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش زانکۆی راپەڕین توانیویەتی پلەبەندی (٢٥) ھەمین زانکۆ وەربگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەمساڵدا پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆی راپەڕین لەژێر دیزاینکردنەوەدایە.
