موزسیان "کوردۆ سەردار" فەرمانبەر لە ناوەندی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین، لە کارێکی هونەری نوێدا، بە بەرهەمی هونەری (بارانە) بەشداری کۆنسێرتی سیانی ژێدار (String trio)ی کردووە.
ئەم بەرهەمە بۆ یەکەم جار لە شاری (Kalamazoo) ی ویلایەتی (Michigan) لە ئەمریکا لە دوو کۆنسێرتی جیاوازدا لە ڕۆژانی ۱۳-۱٤ی تەموزی ۲۰۱۷ نمایشکرا.
داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ (Orchestra Rouh) ئەم ئۆرکێسترایە بۆ منداڵە ئاوارەکانی سوریا دامەزراوە.
بەرهەمەکە بەهاوکاری ژەنیارانی بەتوانا( Bashdar Ahmad, Ahmad Karim , Megan Healy) پێشکەشکرا.
کوردۆ سەردار لەسالی ١٩٨٤ لە شاری ڕانیە لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک ساڵی ٢٠٠٣، و ژەنیاری ئامێری پیانۆیە،ھەروەھا دەرچووی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک / لقی موزیک دانان لە ساڵی ٢٠١٥، لەئێستادا ناوبراو لێپرسراوی ناوەندی ھونەرییە لە زانکۆی ڕاپەرین.