ڕۆژی پێنج شەممە شەممە ۲۰۱۷/۷/۲۰ کۆلێژی پەرستاری زانكۆی ڕاپەڕین كۆبونەوەیەکی فراوانی بۆ لیژنەی ڕاگرانی كۆلێژەكانی پەرستاری و ئەنجومەنی متمانە بەخشینی كۆلێژەكانی پەرستاری لە سەرجەم زانكۆكانی عێراق ڕێکخست .
دوای گەیشتنی میوانەکان كە پێكهاتبوون لە نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی متمانە بەخشینی كۆلێژەكانی پەرستاری و ڕاگری كۆلێژەكانی پەرستاری لە سەرجەم زانكۆكانی عێراق، لەلایەن (پ.د. سناء حسن عبدالصاحب) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی ڕاپەڕین پێشوازییان لێكرا، دواتر كۆبونەوەكیان ئەنجامدا .
لە دەسپێکی كۆبوونەوەكەدا (پ.د. سناء حسن) بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد، وتی: دەخوازین كۆبونەوەكە كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر ئاستی پێشكەوتنی زانستی كۆلێژەكانی پەرستاری، دەروازەیەك بێت بۆ زیاتر نزیك بوونەوەی كۆلێژەكان لەیەكتری، سەرەتایەک بێت بۆ گەیشتنی کۆلێژەکان بە بەرزترین ئاستی زانستی سەردەم .
پاشان ڕاگری كۆلێژەكانی پەرستاری گفتوگۆیان دەربارەی چەند تەوەرێكی گرنگ كرد وەك " پێداچوونەوە بە راسپاردەكانی كۆبونەوەكانی پێشووتر و دەرئەنجامەكان و بنەماكانی متمانە بەخشین بە كۆلێژەكانی پەرستاری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی لیژنەی یەكخستنی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەسەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری رانکۆکانی عێراق.
جێی ئاماژەیە ژمارەی كۆلێژەكانی پەرستاری لەعێراق (۱۸) كۆلێژە و لەو ژمارەیەش چوار کۆلێژیان لە هەرێمی كوردستانن .