پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاندیدانی خوێندنی ماستەرۆو دکتۆرا

چاپکردن

بەڕێزان، کاندیدە دەرچووەکانی زانکۆمان بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا بۆ سیمیستەرۆی ھاوینەی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ - ٢٠١٧) لەزانکۆمان و لەزانکۆکانی کوردستان، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم

بەبۆنەی کاندیدبوون و ھەڵبژاردنتان بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆ جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان. ئاواتەخوازم تەواوی ھەوڵەکانتان بخەنەگەڕو کاتەکانتان تەرخان بکەن بەمەبەستی بەسەرکەوتوویی تەواوکردنی خوێندنەکەتان. ھەروەھا ببنە فاکتەری کاریگەر بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندنی باڵاو زانکۆکان لەھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتر زانکۆی راپەڕین.
پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
١٤ / ٦ / ٢٠١٧