مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكات

چاپکردن

راگەیاندنی زانكۆ
مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین، بەشداری پانزەهەمین دیداری فێربوون و هاوبەشیكردن لەژێرناونیشانی نرخاندن و هاندانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندكاران لەنێوان زانكۆكانی ئاسیاو دەریای ئارام و زانكۆكانی ئەوروپا دەكات كە لەلایەن زانكۆی دانوبس لەشاری گالاتی رۆمانیا بەهاوبەشی دامەزراوەی زانكۆكانی ئاسیاو دەریای ئارام رێكخرابوو.
زێندەین مولود خدر كە مامۆستای وانەبێژە لەزانكۆی راپەڕین لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەشداری كۆنفڕانسەكەی كردووە بە ماڵپەڕی زانكۆی ڕاپەڕینی راگەیاند: كە كۆنفڕانسەكە بەبەشداری نوێنەرانی چەندین وڵاتی جیاواز لەنێوان رۆژانی 19 – 22ی ئایاری 2017 بەڕێوەچوو. وتیشی: لە رۆژانی كۆنفڕانسدا زانكۆكان ئاڵوگۆڕی پەیوەندی ئەكادیمیان كردووە بۆئەوەی لەداهاتوودا ئاڵوگۆڕی ستافی ئەكادیمی و خوێندكاران لەناو پڕۆگرامەكانیان جێبەجێ بكەن.