زانکۆی ڕاپەڕین یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی سازکرد

چاپکردن

لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە، بە دروشمی " لەپێناو توێژەی سەرکەوتوو" یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ باشترین توێژینەوەی دەرچوون بۆ خوێندکارانی گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ سازکرد .

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر مۆفق خالید سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ڕاگرانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆ و توێژەری زانکۆکانی دیکەی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژو بوشە جیا جیاکانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی نیشتیمان دەستیپێکرد، دواتر دکتۆر هێرش رەسول سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا ئاماژەی دا بە گرنگی ئەم کۆنفرانسە زانستییە کە بۆ یەکەم جارە لە زانکۆی ڕاپەڕین چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت . وتیشی هیوادارین ئەم جۆرە چالاکیانە زیاتر هانی خوێندکاران بدات بۆ خوێندنەوەو هەوڵدان و بەرەوپێشچوونی زیاتر کە ئەوەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی زانکۆ، هەروەک گرنگترین ئامانجەکانی سازدانی کۆنفرانسەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە خۆیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندکاران و ھاندان و راھێنانی خوێندکاران، لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتوو و دروستکردن و بەھێزکردنی توانستی خوێندکاران لەروی خستنەڕوی بیروبۆچونەکانیان و سازدانی دیالۆگ و دیبەیتی ئەکادیمییانە دەبیننەوە.

پاشان دکتۆر بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە وتەیەکی پێشکەش کرد، وتی مەبەستمانە بەم جۆرە چالاکیانە توێژینەوەکانی دەرچوونی خوێندکاران لەپەراوێزخستن و فەرامۆشکردن بپارێزین، هەروەک چۆن دەمانەوێ سودیان لێوەربگرین لەچارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی کۆمەلگا. هەروەک د. بەهزاد ئاماژەی بە شێوازی دیاریکردنی توێژینەوەکان کرد و ئەوەی خستە ڕوو کە ئەم کۆنفرانسە بەشێکی گرنگە لە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی کاری زانکۆمان.

پاشان خوێندکاران لە سێ پانێڵ و چەند دانیشتنێکی جیاوازدا (١٣) توێژینەوەی دەرچونیان بە ناونیشانی جیاواز پێشکەش کرد، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لەلایەن سەرۆکی لیژنەی باڵا و ڕاگری کۆلێژەکانی زانکۆ، بڕوانامەی .بەشداری کۆنفرانس بەخشرایە سەرجەم خوێندکارە بەشداربووەکان .

ناونیشانی توێژینەوەکانی کۆنفرانسی زانستی " لەپێناو توێژەری سەرکەوتوو"

پانێڵی یەکەم / توێژینەوەی بەشە زانستییەکان 

زانا محمد علی – شەریف حەمە بابەکر – رەوەند شەفیق علی (کۆلێژی پەرستاری)
(Physical Health Problems Associated with using Smartphones among students in Raparin University)

ھەڵوێست رسوڵ حمد (بەشی زانستی کۆمپیوتەر/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)

(Design a webpage dictionary for Kurdish to Kurdistann)

دانیار حمید محمد امین - چرۆ ناسر قادر (بەشی بایۆلۆجی/ کۆلێژی زانست)
(Isolation of pathogenic bacterial and fungal contamination from cosmetic tools used in beauty Salons in the Raparin area)

سۆما عمر پیرۆت – روپاک عزیز احمد – روخۆش قادر حمد (بەشی بیرکاری/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)
(Mathematical modeling for Ebola Virus epidemicc)

ناونیشانی بابەتەکانی پانێڵی دووەم

جیھاد احمد محمد – عثمان علی احمد (بەشی مێژوو/ک.زانستە مرۆڤایەتییەکان)
(
تورکیا لەماوەی سەرۆکایەتی عصمەت ئینونۆدا)

محمد خدر احمد - بێریڤان احمد محمد (بەشی جوگرافیا/کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان)
(
پیسبونی ئاوی رووبارەکان لە قەزای پشدەر)

( بەشی باخچەی ساوایان/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) خدیجە حاجی اسماعیل
(
دڵەڕاوکێی داھاتو لای خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت-بەشی باخچەی ساوایا)
عائشە محمد عبدالله (بەشی یاسا /کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان
(
التوقیع الالکترونی و مدی حجیتە فی الاثبات)
روناس ئۆغز حسین (بەشی فەلسەفە /کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان
لەباربردنی منداڵ لەڕوانگەی فەلسەفەی مۆڕاڵ

پانێڵی سێیەم و کۆتایی کۆنفرانس

عبداللە رسول عبداللە - احمد حسن حمد (بەشی کوردی/کۆلێژی پەروەردە)

ڕیاڵیزمی سۆشیالیستی و شیعری نوێی کوردی (قانع و دڵزار) وەک نموونە

بەڕێز لطیف سعید – ژاڵە نەوزاد عبداللە – لاڤە محمدعلی (بەشی کوردی/کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)

ئاوێتەبونی تەسەوف لای مەحوی

کافیە عثمان خدر - بەسۆز کمال محمد - ڕانیە فەرەیدون عپمان (بەشی ئینگلیزی/ک.پەروەردە)

Shakespeare‌s Representation of the Court, Kingship and Political Action in Richard II

عبداللە مصطفی طە – خطاب وسو باقی (بەشی عەرەبی/ک.پەروەردەی بنەڕەت)

(انواع المعارف فی سورە الحج)

لانە محمد اورحمان - سۆلین ئومێد احمد (بەشی عەرەبی/کۆلێژی پەروەردە)

(المورفیمات الاسمیە بین اللغتین العربیە و الکردیە: دراسە نحویە تقابلیە)