بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۷ی ئایاری ۲۰۱۷، سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی ( پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین) ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی (د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و (هیوا قەرەنی ) قائیمقامی قەزای ڕانیە و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکارانی کۆلیژو بەشە جیاجیاکانی زانکۆ، بەشی جوگرافیا سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخست.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە (د. صباح رشید) یاریدەدەری سەرۆی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد، چالاکییەکەی بە چالاکی گرنگ وەسف کرد، باسی لە کاریگەری کەرتی پیشەسازی کرد لە بەرەوپشچون و سەقامگیری ئاسایشی ئابوری وڵاتان، هەروەک جەختیکردەوە لە پێناو گەشەپێدانی ئیداری ناوچەکە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین گرنگی زیاتر بەم کەرتە بدەن .
وتیشی "ھیوادارم لە دەرئەنجامی ئەم سیمپۆزیۆمە چەندین ڕاسپاردەی بە سوودمان ھەبێت و بتوانین کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە باشترین شێوە پێشبخەین".
پاشان لە دوو پانێڵی سیمپۆزیۆمەکەدا (۹) توێژینەوە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازی و ژینگەی ناوچەکە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەشکران، دواتر ئامادەبووان پرسیار و سەرنجەکانیان لەسەر بابەتەکان ئاراستەی توێژەران کرد .
ناونیشانی بابەتەکانی پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیۆمی "پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین "
٭ ڕۆڵی کەرەستەی خاوی کشتوکاڵی لە پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە قەزای ڕانیە لەلایەن (د.احمد جلیل کاکەیی) پێشکەشکرا.
٭ تحلیل معوقات المشاریع الصناعیە: دراسە تطبیقیة لعینة من المشاریع الصناعة الصغیرة والمتوسطة فی ادارة رابەرین لعام ۲۰۱۷ لەلایەن ( احمد عبدالرحمن خدر) پێشکەشکرا.
٭بنەماکانی جێگیربوونی پیشەسازی بیناسازی لە قەزای ڕانیە لەلایەن ( م.ی. ڕێبین حمە اسماعیل) پێشکەشکرا.
٭پەیوەندی نێوان ژینگە و پڕۆژە پیشەسازییەکان لە ڕووی ڕێنماییە ژینگەییەکانەوە لەلایەن ( محمد کریم عبداللە) پێشکەشکرا.
ناونیشانی بابەتەکانی پانێڵی دووەم:
٭بابەتێک دەربارەی "گەشەی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین" لەلایەن ( د.فواد خالید سعید) پێشکەشکرا. ٭ کاریگەری پیشەسازی لەسەر پەرەپێدانی هەرێمیی لەلایەن (د. ساکار محمد حسن گەردی) پێشکەشکرا.
٭پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە قەزای ڕانیه لەلایەن (د.پشتیوان شفیق احمد) پێشکەشکرا.
٭ڕۆڵی بنەما جوگرافییەکان لە دابەشبوونی کارگە پیشەسازییەکانی قەزای پشدەر لەلایەن (ڕزگار مصطفی محمدامین ) پێشکەشکرا.
٭بابەتێک دەربارەی شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کارگەی شیرەمەنی قەندیل لەلایەن (محمد عمر حسێن ) پێشکەشکرا.