فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ و (د. سناﺀ حسن) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی گشت کۆلێژەکانی زانکۆ، لە بینای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی بەشەکەیان بە ئەنجامدانی چەندان چالاکی زانستی و نمایشکردنی پۆستەری زانستی و  کاری پراکتیکی خوێندکاران ڕێکخست.

 لە فێستیڤاڵەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە لە ڕێگەی نمایشکردنی چەندان پۆستەری جۆراوجۆری زانستی و بەشەکانی جەستی مرۆڤ و پشکنینە پزیشکییەکان، زانیاریان بە میوانەکان بەخشی.

لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا وێڕای دەستخۆشی سەرۆکی زانکۆ لە ستاف و خوێندکارانی کۆلێژەکە، هیوای سەرکەوتن و ئەنجامدانی چالاکی زانستی هاوشێوەی بۆ خوێندکارانی کۆلێژەکە خواست .