فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندکارانی بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن

کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٠١٧/٤/٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، لە بینای کۆلێژی زانست خوێندکارانی بەشی بایۆلۆجی، فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشەکەیان بە نمایشکردنی پۆستەری زانستی ئەنجامدا.

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی و پۆستەری جۆراوجۆری زانستی لەلایەن خوێندکارانی بەشی بایۆلۆجی نمایشکران.
لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا وێڕای دەستخۆشی سەرۆکی زانکۆ لە خوێندکارانی بەشداربوو، هیوای سەرکەوتن و ئەنجامدانی چالاکی زانستی زیاتری بۆ خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین خواست .