بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن بە هاوبەشی بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێکی فیکری بۆ دکتۆر (شێرکۆ کرمانج) ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی ژامارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی نیسان، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، کۆڕێکی فیکری بۆ دکتۆر (شێرکۆ کرمانج) مامۆستا لە زانکۆی ئوتارا لە وڵاتی مالیزیا، بە ناونیشانی ( لە نێوان جیهانبینی ئیسلامی و عەقڵانی و ئەخلاقی: تێگەیشتنێک بۆ پرسە کۆمەڵایەتیی – سیاسییەکان ) سازکرا .
