ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/٤/١١ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەشی زانستی کۆمپیتوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی ( Emerging Fields and interdisciplinary studies in Computer science) سازکرد.
وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ماستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
بەڕێز " د. احمد محمود" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، گرنگی ئەنجامدانی چالاکییە زانستییەکانی لەناو زانکۆدا بۆ ئامادەبووان ڕوونکەردەوە ، دواتر بەڕێز " د. بەهزاد وسو حمد" وتەیەکی بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە پێشکەشکرد، لە وێرکشۆپەکەدا پێنج سیمینار بە ناونیشانی جیاواز پێشکەشکران.