وێرکشۆپێک بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا سازدەکرێت

چاپکردن

 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار لە زانکۆی ڕاپەڕین به‌هاوبه‌شی به‌شی یاسا لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان، وێرکشۆپێك بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سازدەکات له‌ به‌رواری ۱-۲ / ٤ / ۲۰۱۷،  بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی به‌شی یاسا.

ئامانج له‌م وێرکشۆپه‌ پێگه‌یاندنی خوێندكارانه‌ له‌ بواری راوێژكاری یاسایی كه‌ له‌ داهاتوودا ( سه‌نته‌رێكی یاسای)له‌لایه‌ن زانكۆی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و سەنتەرەکە له‌لایه‌ن ئه‌و خوێندكارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌دەبرێت، كه‌ به‌شداری ئه‌م وێركشۆپه‌ ده‌كه‌ن.

داوا له‌و خوێندكارانه‌ ده‌كرێت كه‌ پاڵێوراون بۆ به‌شداریكردن سه‌ردانی سه‌نته‌ری گەشەپێدانی كار بكه‌ن لە رۆژی شه‌ممه‌ ۲۰۱۷/۳/۲٥، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێناسی بەشداربوون .