نوێنەری زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی لوتکەی یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیای کرد

چاپکردن

ڕۆژانی ٢٢-٢٤ / ٣ / ٢٠١٧، کۆنفرانسی لوتکەی یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیای لە وڵاتی تورکیا – استنبول بەڕێوەچوو .

لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێز "د. بەهزاد وسو حمد" بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ بە نوێنەرایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوو، کە تیایدا چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە خوێندنی باڵا باسکران لەوانە ( بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی یەکێتیەکە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی وانەبێژی ، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان ، دڵنیایی جۆری و پلەبەندی زانکۆکان، خولی هاوینەی نێودەوڵەتی ، بەرنامەی ئیراسمۆس ، چۆنیەتی دەستگەیشتن بە توێژینەوەکانی بواری خوێندنی باڵا ).

یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیا لە ساڵی ٢٠٠٨ بە دەستپێشخەری زانکۆی ئایدن لە وڵاتی تورکیا دامەزراوە، لە ئێستادا (٩٨) زانکۆ ئەندامی ئەو یەکێتیەن، کە لە ناویاندا زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکێکە لە زانکۆ ئەندامەکانی ئەو یەکێتییە.