فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند

چاپکردن

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران بە هەردوو بەشێوەی سیستەمی (پارالێڵ ، مامۆستایانی پەروەردە) بۆ بەشەکانی ( زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی ، بیرکاری ، زانستی گشتی ، زانستی کۆمەڵایەتی ) ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ناوی (٢١٥) پاڵێوراوی بۆ خوێندنی ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی فاکەلتییەکە ڕاگەیاندوووە، چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان ڕابگەیەنرێت و خوێندکاران پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن بە مەبەستی جێ بەجێکردنی مامەڵەی وەرگرتن.

 سەرەنج :

١- ئەمە ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانە و ئەو خوێندکارانەی تانەیان هەیە لە ئەنجامەکان، دەتوانن لەمڕۆ چوار شەممەوە ۲۰۱٦/۱۱/۳۰ تا ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر (٧)ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی تانەدان لە ئەنجامەکان.
٢- لە دوای ئەم سێ ڕۆژەی کە دیاریکراوە بۆ تانەدان، هیچ خوێندکارێک بۆی نیە تانە لە ئەنجامەکان بدات، ئەم ئەنجامانە دەبن بە ئەنجامی کۆتایی .
٣- کاتژمێر ( ٤ بۆ ٧ ) ی ڕۆژانی دیاریکراو سەردانی تۆماری فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی تانەدان .

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی زمانی کوردی / ئێواران

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی زمانی عەرەبی / ئێواران

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی زمانی ئینگلیزی / ئێواران

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی بیرکاری / ئێواران

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی زانستی گشتی / ئێواران

ناوی پاڵێوراوان لە بەشی زانستی کۆمەڵایەتی / ئێواران