ڕاهێنانی هونەری خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆیەکی ئەوروپی بەراورد دەکرێن

چاپکردن

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١/٤، لەگەڵ دەسپێکی وەرزێكی نوێی خوێندندا بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆری بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا.

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و پەرەپێدانی تواناکانیان لەبواری تیۆری و پراکتیکی لە هونەری کارمستیدا، بەشی باخچەی ساوایان کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆری بۆ خوێندکارانی بەشەکە ڕێکخست، هەر لە چالاکیەکاندا بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کارەکانی بەشەکە و ئاستی ڕاهێانی هونەری خوێندکاران هونەرمەند "چۆپی فتاح" بەشداریکرد و تەواوی چالاکیەکانی بەشەکە لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی ڕووداو "چۆپی و چارە" تۆمار کران، ئامانجی ئەو بەرنامەیە بەراوردکردنی سیستەمی ڕاهێنانی هونەری و زانستی خوێندکارانی بەشەکە بوو بە سیستەمی ڕاهێنانی هونەری زانکۆیەکی ئەوروپی .