زەمالەی ئێملی بۆتمی لە فەرەنسا بۆ خوێندنی ماستەرو بەکالۆریۆس

چاپکردن

لە دوای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٨٧١ پەیمانگای زانستە سیاسیەکانی فەرەنسا (ساینسس پۆ) زەمالەی ئێملی بۆتمی ئامادە کردووە بۆ وەرگرتنی باشترین خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان لەدەرەوەی یەکێتی ئەوروپا. زەمالەی ئێملی بۆتمی دەبەخشرێتە ئەو خوێندکارانەی کە پڕۆفایلەکەیان لەگەڵ مەرجە سەرەکیەکانی ڕێگە پێدانی پەیمانگای زانستە سیاسیەکان و پێویستیەکانی کۆرسەکانی دەگونجێت.


سۆڕبۆن پاریس سیتی ( USPC) یەکێکە لە سەرەکیترین گروپی زانکۆکانی فەرەنسا کە پێكدێت لەچوار زانکۆی پاریس و چوار دامەزراوەی توێژینەوەی خوێندنی باڵای ئاست تایبەت کە زانکۆی ساینسس پۆ لە خۆدەگرێت کە بەرزی کواڵێتی یەکەکانی توێژینەوە ڕوانگەی جیهانی (USPC) دەستەبەردەکات و سەرجەم پسپۆڕیەکان لەخۆدەگرێت و ڕەنگدانەوەی خواستی هاوبەشی دامەزرێنەرەکانیەتی بۆ توێژینەوە دەربارەی سەرەکیترین ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی سەردەمەکەمان دەبێتەوە. ئامانج لە پڕۆگرامی نێودەوڵەتی ماستەری (USPC) بریتیە لەباشترکردنی توێژینەوەو ڕاهێنان لەسەرئاستی نێودەوڵەتی بەوەرگرتنی خوێندکارە بەتواناکان لەخوێندنی ماستەر.


مەرجەکانی شیاویەتی:
* خوازیاری یەکەمجار بێت.
* لەوڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بێت و وڵاتەکەی لەناو یەکێتی ئەوروپادا باجەکانی تۆمارناکات.
* لە خوێندنی ماستەر یان بەکالۆریۆس وەرنەگیرابێت.
ئەو خوازیارانەی کە شیاونین بۆ پێشکەشکردنی داواکاری:
* خوازیاری نەرویجی و سویسری.
*ئەو خوازیارانەی کە هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و یەکێکیان هی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە.
* بڕوانامەی هاوبەش: تەنها خوازیارانی ئەو ىروانامە هاوبەشانەی خوارەوە شیاون :
بڕوانامەی هاوبەش لە ڕاگەیەندن لە زانکۆی (پەیمانگای زانستە سیاسیەکان / زانکۆی کۆلۆمبیا)
بڕوانامەی هاوبەشی نێوان (پەیمانگای زانستە سیاسیەکان / زانکۆی فودان) لە پسپۆڕی کاروباری جیهانی لە ئاسیا –ئەوروپا (تەنها هاوڵاتی سینی)
*خوێندکارانی دکتۆرا (توێژینەوە)
*خوێندکارانی ماستەری یەک ساڵی
* خوێندکاری ئاڵوگۆڕ
بەخشینی زەمالەکە بەندە لەسەر هۆکارەکانی باشترین و جۆری ئەو پڕۆفایلەی کە بۆ پڕۆگرامەکە داواکراوە، هەروەها پێوەری کۆمەڵایەتیش لەبەرچاو دەگیرێت. زەمالەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نابەخشرێت، پێویستە داوا بکرێت لەو بەشەی فۆڕمی داواکاریەکەدا کە بۆی دیاریکراوە.
بڕی پارەو ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس:
بڕی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بەخوێندکار لەگەڵ گەیشتنیان بۆ پەیمانگای زانستە سیاسیەکان بۆ خوێندنی ساڵی یەکەمیان:
پڕۆگرامی ئێملی بۆتمی دەکرێت چەند بەچەند شێوەیەکی جیاواز بێت:
1-     کرێی خوێندن بە بڕی ٧.٣٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆس سەرەرای پێدانی بەشێک لە خەرجی ژیان بە بڕی ٥٠٠٠ یۆرۆ.
٢- کرێی خوێندن بە بڕی ٧.٣٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنی بە کالۆریۆس.
٣- کرێی خوێندن بە بڕی ٥٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنی بە کالۆریۆس.
٤- کرێی خوێندن بە بڕی ٣٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنی بە کالۆریۆس.
بڕی پارە و ماوەی خوێندنی ماستەر:
بڕی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە خوێندکار لەگەڵ گەیشتنیان بۆ پەیمانگای زانستە سیاسیەکان بۆ خوێندنی ساڵی یەکامیان:
پڕۆگرامی ئێملی بۆتمی دەکرێت بە چەند شێوەیەکی جیاواز بێت:
١-پێدانی کرێی خوێندن بە بڕی ١٠،٠٠٠ یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر سەرەرای پێدانی بەشێک لە خەرجی ژیان بە بڕی ٦٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک.
٢- پێدانی کرێی خوێندن بە بڕی ١٠،٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر.
٣- پێدانی کرێی خوێندن بە بڕی ٥٠٠٠ یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک بۆ ماوەی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر.

پەیوەندی کردن و دوا وادە بۆ پێشکەشکردن:
دوا وادەی پێشکەشکردن بۆ بەکالۆریۆس ٢٠١٧/٢/٥
دوا وادەی پێشکەشکردن بۆ ماستەر ٢٠١٧/١/١٣
تەلەفۆن: 00330145495082
خوێندکاران پێویستە ئەوە پیشانبدەن کە دواکاری پێشکەشی زەمالەی ئێملی بۆتمی دەکەن لە کاتی داواکاری خوێندن لە پەیمانگای زانستە سیاسیەکان.هەروەها خوێندکار داوای لێدەکرێت کە بەڵگەنامەی داهات دابین بکات و لەگەڵ چەند بەڵگەیەکی تر کە بەرودۆخی خێزانەکانیان ڕوون دەکاتەوە.

http://formation.sciences-po.fr/en/contenu/the-emile-boutmy-scholarship