وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین) چونکە سەعات ١٢ى ئەمشەو سایتى (زانکۆ لاین) دادەخرێت و ماوەکەى درێژناکرێتەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى (١٢) ئامادەیى دەکات، سەعات ١٢ى ئەمشەو شەو زانكۆ لاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند سەعاتەى ماوە ئەو دەرچووانەى تا ئێستا فۆڕى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوەو پەلە بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.